وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی خۆی دەربارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی دیاریکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئادار، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامدا و ڕۆژی شەشی تشرینی دووەمی ساڵی 2023ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرد.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،” بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و ئامادەبوونی 171 پەرلەمانتار بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوو”.

هاوکات، پەرلەمانی عێراق، ماددەی 15 و 16ی لە یاسای هەڵبژاردنەکان پەسەندکرد، بەپێی ماددەی 15، 320 کورسی بەسەر پارێزگاکان و نۆ کورسیش بەسەر کۆتاکاندا دابەشدەکرێت، بەپێی ماددەی 16، کۆمسیۆن پێویستە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکان جیابکاتەوە و لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامەکە ڕابگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا