لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خوێندنی باڵا بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی ئادار بایکۆتی دەوامیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە 27ی نیسانی 2022 خۆپیشاندەران بە بەیاننامەیەک ئاماژەیان بەوەکردووە، “بەهۆکاری دواخستنی مووچە و پێنەدانی مووچە و دابەش کردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەسەر دوو زۆنی دەسەڵاتی و جوگرافی و سیاسی و ئابووریدا کە ئەمەش ناهاوسەنگی و نادادی دروست کردووە لەنێوانماندا بڕیارماندا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان”.

دەشڵێن، “ئەمە بووەتە هۆی بارگرانی بەسەر مووچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە و کار گەیشتۆتەوەئەوەی ژیانی ڕۆژانەی ئاساییمان بوەستێت”.

ئاماژە بەوەش دەکەن، “بڕیارماندا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان و داخستنی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری خوێندنی باڵا و ڕاگرتنی کارەکانمان و فراوانکردنی خۆپیشاندانەکانمان لە ڕۆژانی داهاتوودا تا ئەوکاتەی ڕێگا چارەیەکی گونجاو و بنبڕ دەدۆزرێتەوە بۆ کێشەکانمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا