عێراق کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ژینگەی عێراق ژمارەیەک لەو کۆمپانیا بیانیانەی نەوتی ئاگادارکردەوە کە لە کێڵگەکانی باشووری وڵاتەکەدا کاردەکەن و حوکمەکانی ماددەی 20ی پێشێلکردووە و پابەند نین بە ڕێنماییە ژینگەییەکانەوە.

لەوبارەیەوە وەلید موسەوی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە لە ناوچەکانی باشوری عێراق ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی لە کێڵگە نەوتییەکاندا کاردەکەن، دەبێت لەڕێی پشتبەستن بە تەکنیکی پێشکەوتوو چارەسەری ئەو پیسبوونە بکەن کە بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوتەوە دروست دەبێت و ئاستی پیسبوونی ژینگە کەمبکەنەوە.

وتیشی، “ژمارەیەک کۆمپانیای بیانیمان ئاگادارکردووەتەوە کە لە بواری نەوتدا کاردەکەن، تا خێرابکەن لە کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییە ژینگەییانە چونکە کاریگەری نەرێنییان هەیە لەسەر ژینگە و تەندروستی گشتی”.

جەختی لەوەش کردەوە، وەزارەتی ژینگە هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی ناوی ئەو کۆمپانیایانە لەدوای ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی توندی بەرامبەریان گرتەبەر.

جێی باسە یەکێک لەو پارێزگایانەی باشوری عێراق کە یەکێکە لە گەورەترین پارێزگاکانی وڵاتەکە و زۆرێک لە کێڵگە نەوتییەکانی تێدایە و بەدەست کێشەی گەورەی ژینگەییەوە دەناڵێنێت بەسڕەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا