پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی پێنج دیاری‌کرا و نرخی هەر ئەمپێرێک لەنێوان هەزار بۆ هەزار و 500 دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، پێدانى کارەبا له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له مانگی نیسان له نێوان 20 بۆ 35 كاتژمێردا بووه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر به 44 دینار دیاریكراوه.
ئەوەشی خستەڕوو، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له نێوان هەزار دینار بۆ هەزار و 500 دینار ده‌بێت.
باسی لەوەش کرد، “خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده 24 کاتژمێرى ده‌بێت و هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كه‌ن”.