پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕوسیا بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکرانیا، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا جیهانیەکان بڵاو کراوەتەوە هێرش دەکاتە سەر ئۆکرانیا
دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕوسیا هێرش دەکاتە سەر ئۆكرانیا، لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوودا 175هەزار سەرباز بۆ هێرشەکە ئامادەکراون لەگەڵ 100 یەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کارملین وتی ئۆکرانیا و ئەمریکا دەڵێن گوایە ڕوسیا هەزار سەربازی ناردووە بۆ سنوری ئۆکرانیا و ڕەنگە ئامادەکاری بۆ داگیرکردن بکات، بەڵام مسۆکۆ ڕەتی دەکاتەوە، هەروەها ئامادەیی خۆی نیشاندا، شاندێکی دانوستانکار بنێرێت بۆ ئەمریکا لە هەر ساتێکدا بێت، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانەکانی ئۆکرانیا.
سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن دەڵێت مۆسكۆ باجێكی گران دەدات ئەگەر هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیاو داگیری بکات.