سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستی یەکلاکردنەوەی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئەو ھێرش و بۆردومانانە کرد کە دەکرێنە سەر خاکی عێراق کە پێشێلکردنی سەروەرییە و حکومەتی عێراقیش تەنھا لایەنی رێگەپێدراوە بۆ سەپاندنی یاسا و بەدواداچوون بۆ ھەموو رێکارەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد بەپێی یاسا و دەستوور و یەکلاکردنەوەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەک کە گرەنتی مافەکانیان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا