پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، محهمهد شیاع سودانى، سهرۆك وهزیرانی عێراق بهیانی ئهمڕۆ دووشەممە گهیشته تاران و لهگهڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکكۆماری ئێران كۆبوهوه.
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی پێشتر راگەیەندراو گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە سەردانی چەند وڵاتێکی کەنداو بکات.
ئەو سەردانەی سودانی، لە کاتێکدایە کە دوێنێ لە بەغدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرش و هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەمەریکا لە عێراق جێگەی قبوڵکردن نییە و هەموو کارێک دەکەین بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی خۆیان.