ئیسرائیل ناوچەیەكی نیشتەجێبوونی بۆردومانكردو بەسەدان كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوە تەندروستییەكان لە غەززە ڕایانگەیاند، سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ دوای ئەوەی گەڕەكێكی نیشتەجێبوونی تەنیشت نەخۆشخانەی ئەندەنوسیای لە باكووری غەززە بۆردومانكرد سەدان كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

وەك سەرچاوە تەندروستییەكانی غەززە ئاماژەیان پێدا، ئیسرائیل هێرشی كردووەتە سەر ناوچەیەكی نیشتەجێبوون و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 400 كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

ئەحمەد كەهلووت، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی غەززە رایگەیاند، هێزەكانی ئیسرائیل لە رێگەی شەش بۆمبی درووستكراوی ئەمەریكی بۆردوومانی كەمپەكەیان كردووە و كەمپەكە بە تەواوی وێران بووە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی غەززە داوا دەكات، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستبەجێ كاربكات بۆ راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا