پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەند بڕیارێكی لەبارەی ئێشكگریی بۆ پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو لە نەخۆشخانە حكومییەكان دەركرد.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆی وەزیری تەندروستی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە، پێویستە مانگانە خشتەی ئێشكگریی بە فەرمانی كارگێڕیی دەربكرێت و هەڵبواسرێت و لەكاتی گۆڕینەوەش دەبێت پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و سەرۆك بەش و سەرۆكی پزیشكان رەزامەند بن.
جەختیشیكردووەتەوە، پێویستیشە پزیشكی پسپۆڕی ئێشكگریی یان نیشتەجێی دێرین لەكاتی ئێشكگریی بەردەوام لە نەخۆشخانە بن و نابێت پزیشكی پسپۆڕی ئێشكگریی یان نیشتەجێی دێرین لە كلینكی تایبەتی خۆی یان لە نەخۆشخانەی تایبەت بێت لە رۆژی ئێشكگریدا.
لە كۆتایی نوسراوەكەشدا هاتووە، بەكارهێنانی هۆكارەكانی پەیوەندیكردن وەك (ڤایبەر و وەتسئەپ و تەلەفۆن) بۆ راوێژكردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە، چونكە دەبێت ئێشكگر ئامادەبێت و نەخۆش ببینێت.