شاندی هەرێم بۆ چوونە بەغدا چاوەڕێی حكومەتی عێراقە

پۆڵەتیك پرێس:
شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چوونە بەغدا، چاوەڕێی حكومەتی عێراقە، بۆ ئەوەی وادەیەك بۆ كۆبوونەوە دیاری بكەن.

بڕیاربوو ناوەڕاستی ئەم هەفتە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر چارەسەری كێشەكان بچێتەوە بەغدا، بەڵام بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ پۆڵەتیك پرێس شاندەكە تائێستا نەچووەتەوە بەغدا.

هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، نەچوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بەلایەنی عێراقی هەیە، كە تائێستا وادەی دیارینەكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نوێ‌.

ئەمە لەكاتێكدایە، دەنگۆ هەیە رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوەو كۆبوونەوەكەش لەسەر تێپەڕاندن‌و پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقە.

گفتوگۆكانی هەولێرو بەغداش، لەسەر پشكی هەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەو تائێستا لەو بارەوە چەندین كۆبوونەوە كراوە، بەڵام نەگەیشتوون بەئەنجامی كۆتایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا