حوسییەکان قوڵایی ئیمارات دەکەنەئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حوسییەکان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە قوڵایی ئیمارات تەقینەوەیان ئەنجامداوە و دەسەڵاتدارانی ئیماراتیش ئاماژەیان بەوەکرد، “بەهۆی ئەو تەقینەوەیە چەند تانکییەکی پتڕۆڵ تەقیون و ئاگر لەنزیک فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی کەوتووەتەوە”.

یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، “لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا بەیاننامەیەکی گرنگی هێزە چەکدارەکان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی جۆریی لە قوڵایی ئیمارات بڵاودەکرێتەوە”.

پۆلیسی ئەبوزەبیش ئەوەی خستەڕوو، “بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوە لە سێ تانکی گواستنەوەی پتڕۆڵ لەناوچەی مەسفەح ڕوویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە”.

لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوەی بەرفراوان لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا