دادگای فیدراڵی: دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادەستوورییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەکی پەیوەست بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد و رایگەیاند، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێچەوانەی مادەی 30ـی دەستووری عێراقە.

رۆژی چوارشەممە (21-2-2024)، جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، “پێدانی مووچەیەک لە دوو سێ مانگدا پێشێلکردنی مافەکانە و دەبێت حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ قەرز دابین بکات”.

دەشڵێت، “پێویستە بوودجەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکی ناوەندیی عێراق هەڵبگیرێت”.

وتیشی، “دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان رادەستی حکومەتی ناوەندی بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا