ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژەیاسای بودجە تاوتوێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان تاوتوێدەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 9ی تشرینی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێدەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دواى پێکهێنانی کابینەى وەزاریى نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.

هاوکات، بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا