کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبستی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە بەکراوەی مایەوە و ئەمڕۆ درێژە بە دانیشتنەکە دەدرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، دواتر بەهۆی بەربانگەوە دەوەستێت و دوای پشووی بەربانگیش درێژەی دەبێت.

لەکاتێکدا، دوێنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد و دواتر بە کراوەیی دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ هەڵگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا