پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە قەزای کفری بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کوڕ و باوکێک بریندار بوون و لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کفری لەکاتی کارکردندا لەنێو ئاسن فرۆشەکانی دەرەوەی قەزاکە مین بەکوڕ و باوکێکدا تەقییەوە بەناوەکانی (ط – ح – ع ) لەدایکبووی 1979 و (ع – ط – ح) لەدایکبووی 2006”.
ویشی، “لەئەنجامدا هەردوکیان برینداربوون و لەئێستادا بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کفری کراون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.