ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێم: حکومەتی عێراق ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێم جێبەجێ ناکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، دوو لیوای ھاوبەش ئامادە کراون حکومەتی عێراق ھەر بەڵێن دەدەن جێگیر بکرێن، بەڵام بەڵێنەکە نابەنە سەر.

بابەکر زێباری ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێم بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، داعش لە ناوچە کوردستانییەکان چالاکییەکانیان زۆر فراوان کردووە و لە ھەر شوێنێک بۆیان بڕەخسێت گورزی خۆیان دەوەشێنن، بەڵام ئەوەی گرنگە پێشمەرگە سەنگەرەکانی خۆی باش قایم کردووە، داعش ناتوانێ زەفەریان پێبەرێ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات حکومەتی عێراق چەندین ساڵە رێککەوتن لەگەڵ ھەرێم دەکات، بەڵام جێبەجێیان ناکات.

وتیشی چەندین رێککەوتن و کۆبوونەوە لە ساڵی 2016وە ئەنجامدراون، بەڵام بەغدا پابەند نابێت و ھەر جارەو بیانوویەک دەدۆزنەوە، چونکە دوو لیوای ھاوبەش ئامادە کراون و ھەر بەڵێن دەدەن جێگیر بکرێن، بەڵام بەڵێنەکە نابەنە سەر.

ڕوونیشی کردەوە، داعش بەو جۆرە دەرفەتی پێ بدرێت بەھێز دەبێت بە هۆشیەوە، خەڵک لە ناوچە کوردستانییەکان تووشی کێشە دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا