داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێگەی شەفافیەت بۆ رێکخستنەوە و کۆکردنەوەی داهاتی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، داهاتی هەفتەی رابردووی ئەو سنوورانەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 27 ملیار دینار.

پێگەی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە رۆژی 28-10-2023 تا 3-11-2023، بڕی 27 ملیار و 276 ملیۆن و 907 هەزار و 4 دینار بووە، بەجۆرێك كە 25 ملیار و 524 ملیۆن و 781 هەزار و 90 دیناری واتە 94% نەختینەیە و هەروەها 1 ملیار و 752 ملیۆن و 125 هەزار و 103 دینار، واتە 6% بەشێوەی چەكە و مقاصە 0ـە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی و کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت. یەکەمین تۆماری داهات لە سیستمی (بەڕێوەبردنی داهات) دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 7-2022.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا