بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیركردنی بەرپرسی سەربازیی داعش لە حەمرینی ڕاگەیاند.

هەواڵگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرایكردووە،تیرۆریستێكیترسناكیان لە گوندی جاغات لە دیالە دەستگیركردووە.

باسلەوەشدەکات، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، ڕێكخەری تایبەتی كاروباری سەربازیی داعشە لە زنجیرە چیاكانی حەمرین و پێشتر بەپێیمادەی تیرۆر لە یاسای سزادان بڕیاری دەستگیركردنی هەبووە.

لە ئێستادا بەشێكی زۆری چەكدارەكانی داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین خۆیان حەشارداوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لەوە دەكەنكە داعشەكان لەوێوە پلان بۆ ئەنجامدانی كردەوەكانیان دادەڕێژن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا