کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئادار، ئاسمان بەگشتى لەنێوان نیمچەهەور و ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تا ئێوارە لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە، پاشان کەشی هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی سێشەممە12ی ئادار، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە بە یەک بۆ دوو پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی :14 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17پلەى سیلیزى

کەرکوک : 20پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18پلەى سیلیزى

زاخۆ : 17پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5پلەى سیلیزى

سۆران : 16پلەى سیلیزى

گەرمیان : 23پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا