وەزارەتی كارەبای عێراق: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زۆربووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایان لەماوەی دامەزراندنی سیستەمی كارەبا لە وڵاتدا تۆماركردوە.

وەزارەتی كارەبای عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: بەرهەمهێنانی كارەبا بەرزترین ئاستی تۆماركردووە و گەیشتوووتە 24 هەزار و 47 میگاوات، ئەوەش دەبێتە هۆی سەقامگیرییەكی گەورە بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی.

باس لەوەشكراوە، لە رۆژانی داهاتوودا لە رێگای وێستگەكانی سەڵاحەدین، رومێلە، میسان و بەسرە، هەزار میگاواتی دیكە بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی زیاددەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا