كورد هۆشداری لەتێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
هەرچەندە پشكی كورد لە پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی 2021 یەكلانەكراوەتەوە، چاوەڕواندەكرێت بەمزوانە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە بودجەكە بدرێت، پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەڵێت: نەفەسی رێككەوتن هەیە، تێپەڕاندنی بەبێ كورد زەنگێكی مەترسیدارە.

جگە لە پشكی كورد لە ئێستادا پێداچوونەوە بە سەرجەم بەندەكانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق كراوە و ئامادەیە بۆ دەنگدان، بە وتەی لایەنە شیعەكانیش لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساكە دەدرێت ئەگەر هەیە هاوشێوەی پرۆژەیاسای قەرز بەبێ كورد تێپەڕێنرێت.

لەو بارەوە جەمال شكور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ناكرێت بەبێ كورد پرۆژەیاسایی بودجە تێپەڕێنرێت، چونكە عێراق لەڕووی ئابووری و سیاسی و ئەمنی لە دۆخێكی ناجێگیردایە، بەپێی دەستوریش دەبێت سەرجەم پێكهاتەكان بەشداربن، لەبرانبەریشدا دەبێت كورد بەپێی دەستور پابەندی ئیلتیزاماتەكان بێت.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەو پێیەی هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستوورییە لەناو عێراقدا پێویستە بەپێی دەستوور ماڵەی لەگەڵدا بكرێت، رۆژانەش لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان دانوستان هەیە، ئەگەر رێككەوتن بكرێت، تێدەپەڕێت، هەندێك دەنگ هەیە دژایەتی كورد دەكەن، بەڵام لەناو لایەنە سوننی و شیعەكانیش نەفەسێكی رێككەوتن هەیە، هەڵەیەكی گەورەیە ئەگەر بیانەوێت بەبێ كورد پرۆژەكە تێپەڕێنن زەنگێكی مەترسیدارە.

ماوەیەكە عێراق‌و هەرێمی كوردستان لەسەرە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 گفتوگۆ دەكەن، بەڵام بەهۆی كێشەكانی نێوانیان تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا