خاوەن کۆمپانیاکانی غازی شۆڤاژ داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی نوێنەری 37 کۆمپانیا لەگەڵ لایەنی بەرپرس تاوتوێی پرسی غاز دەکەن و خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانیش دەڵێت، داوا دەکەین حکومەت خۆی بەشێک بێت لە چاودێریکردنی پڕۆسەی دانانی سیستمی غازی شۆڤاژ.

لەوبارەیەوە سامان قادر، خاوەنی کۆمپانیای باوان بۆ دروستکردنی تەنکی غازی شۆڤاژ ڕایگەیاند، ئامانجی ئێمە لەم کۆبوونەوەیە ئەوەیە لەگەڵ حکومەتدا بگەینە میکانزیمێک تا بەشێوازێکی میکانیکی ئەکادیمی سیستمی غاز دروستبکرێت و حکومەت خۆی بەشێک بێت لە چاودێریکردنی پڕۆسەکە.

سامان قادر لەڕێی پۆڵەتیک پرێسەوە داوایکرد پڕۆسەی دانانی سیستمی غازی شۆڤاژ بەشێکی بەر کۆمپانیاکان بکەوێت و بەشی سەرەکیش بەر هاوڵاتی خۆی کە بەکارهێنەری غازەکەیە بکەوێت و پێویستە بە وریایی و ڕۆشنبیرییەوە ئەم سیستمە بەکاربهێنێت و نابەرپرسیار نەبێت.

وتیشی، دەبێت کۆمپانیای باوەڕپێکراو سەرپەرشتی دادانی ئەم سیستمی غازانە بکەن، جەختی لەوەش کردەوە، بەهۆی ڕاگرتنی کارکردن بەم سیستمە بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی سیستمی غازی شۆڤاژ بێکاربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا