دۆناڵد ترەمپ چووە بەردەم دادگا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە تۆمەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020، هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، چەند تۆمەتێکی دیکەی سەبارەت بە سەرکوتکردنی ئازادی تاکەکەسی و دروستکردنی بەربەست لەبەردەم دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، چووە بەردەم دادگا.

 

دوێنێ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023، دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم دادگایەکەی شاری واشنتن، پایتەختی وڵاتەکەی ئامادەبوو. سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەهێمنی وتارێکی لەبەردەم دادوەران و ئامادەبووانی ناو هۆڵی دادگا خوێندەوە؛ بێبەریبوونی خۆی لەهەموو ئەو تۆمەتانە راگەیاند کە ئاراستەی کرابوون و، دواتر بە میدیاکانی ووت “ئەم دادگاییکردنەم لەسەر خواستی لایەنێکی سیاسی دژبەرە”.

 

تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپ بریتین لە؛ هەوڵدان بۆ هەڵگێڕانەوە و ساختەکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2020، بەربەست درووستکردن لەبەردەم دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، دروستکردنی پیلانگێڕی لەبارەی ئازادی هاونیشتیمانیان و دواهەمین تۆمەتیش، هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە رێککەوتی 6ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021.

 

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، دوو جار بە تۆمەتی جیاجیا چووەتە بەردەم دادگا، کۆتا جار بە تۆمەتی ساختەکاری و فێڵکردن لە بازرگانیکردندا، لەسەر داوای داواکاری گشتی مانهاتن، رووبەرووی دادگا کرایەوە، بەڵام هیچ کام لە تۆمەتەکانی بەسەردا ساخ نەبوویەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا