گەشتكردن لە رێگای دەروازی سێمالكا _ پێشابور دەكرێت بە ئۆنلاین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە چونی هەركەسێك لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان دەكرێت بە ئۆنلاین و هەركەسێك بیەوێت سەردانی رۆژئاوا بكات، پێویستە داواكارییەكەی پێشكەش بە دەروازەی سێمالكا _ پێشابور بكات و چاوەڕێی وەڵامی دەروازەكە بێت.

بەرپرسانی دەروازەی سێمالكا – پێشابور رایانگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە هاتوچۆی هاوڵاتیان لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان دەكرێت بە ئۆنلاین.

ئەوەشهاتووە ئەو كەسانەی خواستی گەشتكردنیان هەیە، پێویستە سەرەتا لە رێگەی ئۆنلاینەوە داواكاری پێشكەش بكەن و دواتریش لە رێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندییان پێوەدەكرێت و چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا