چین هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سزاکان لە ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی چین ناڕەزایی توندی بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا دەربڕی و هاوکات ڕایگەیاند، پەکین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و مافەکانی ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر.

وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ یەکشەممە 11 ی حوزەیرانی 2021، ڕایگەیاند” بە گشتاندنی چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی و خراپ بەکارهێنانی کۆنترۆڵی هەناردەو گوێ نەگرتنی لە ڕاستییەکان ، ئەمریکا جارێکی دیکە 23 کۆمپانیای چینی لە لیستی ڕەشدا بە بیانووی پێشێلکاری مافی مرۆڤ داناوە”.

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ” ئەمە فشارێکی بێ بنەمایە بۆ سەر کۆمپانیا چینییەکان و پێشێلکارییەکی ترسناکی بنەما ئابووری و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکانە، چین بە توندی دژایەتی دەکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا 30 کۆمپانیای بیانی خستە ناو لیستی ڕەشەوە کە لەنێوانیاندا چەند کۆمپانیایەکی چینی هەیە.

ئەمریکا لەبارەی ئەو سزایەوە ڕایگەیاند کۆمپانیا چینییەکان پێشێلکارییان بەرامبەر مافی مرۆڤ ئەنجامداوەو چاودێری کەمینە موسڵمانەکانی وڵاتەکەیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا