پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رەوشی سیاسیی عێراق لە دوای 2003 ە وە هێندەی ئێستا سەخت نەبووە.
مستەفا كازمی لە یادی چلەی ئیمام حسێن پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، عێراق لەم رەوشە هەستیارەیدا، پێشوازی لە ملیۆنان زیارەتكار كرد و ئەوەی لە توانایاندا بووە پێشكەشی ئەو زیارەتكارانەیان كردووە.
وتیشی، عێراق بە قەیرانێكی سیاسیی سەختدا تێدەپەڕێت، كە سەخترین قەیرانە لە دوای ساڵی 2003 ە وە، بەڵام هیوایان هەیە و سوورن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە، لە پێناو ئەوەی عێراق ئاسایش و سەقامگیر بێت.
داواشی لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان كرد، ئیلهام لە چلەی ئیمام حسێن وەربگرن و عێراق و عێراقییەكان لەبەرچاوو بگرن، چونكە عێراق ئەمانەتە لە ئەستۆی هەموواندا.