ئەردۆغان دەستی گەیشتە هیندستانیش

پۆڵەتیك پرێس:

هیندستان دەستوەردانی توركیای لە نێوخۆی وڵاتەكەی رەتكردەوە تایبەت بە رەوشی هەرێمی جامۆ كەشمیر.

نوێنەری هیندستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان لێدوانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیای رەتكردەوە لە كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی رەوشی كەشمیر و ئەوەی بە دەستوەردانێك لە قەڵەمدا كە جێگای قەبوڵكردن نییە دەستوەردان لە ناوخۆ هیندی.

وتیشی: لەسەر ئەنقەرە پێویستە بزانێت رێز لەسەروەری وڵاتان بگرێت و ئەمەش كاردانەوەی لە سیاسەتەكانیدا هەبێت.

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی هیندستان ئێستا توركیا لە دوای پاكستان بە دووهەم وڵات دادەنرێت لە میحوەری چالاكییە دوژمنكارییەكانیدا دژی هیندستان و بەڵگەی پێویستیش هەیە كە ئەنقەرە پشتیوانی رێكخراوە توندەڕەوەكان دەكات.

رۆژنامەی هیندستان تایمز بڵاویكردەوە رێكخراوە توندڕەوەكانی هەرێمی كیرلای باشوری خۆرئاوا و هەرێمی كەشمیری ناكۆكی لەسەر لەگەڵ پاكستان، پشتیوانی دارایی دەكرێن لەلایەن توركیاوە.

بەرپرسێكی حكومی وتی: هەوڵەكانی ئەردۆغان بۆ فراوانكردنی نفۆزی خۆیەتی لە ناوچەی باشوری ئاسیا، ئەویش لە چوارچێوەی ستراتیژیی پشتیوانی مسوڵمانان لە جیهاندا ‌و توركیا وێنەی عوسمانی نوێ نیشان دەدات.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەنقەرە پشتیوانی بانگەوازە دینییەكان دەكات لە هیندستان و توندڕەوەكان رێكدەخات و سەردانی توركیا دەكەن بۆ پەرەپێدانیان.

چەند سەرچاوەیەك وتویانە بەشێك لە رێكخراوە توندڕەوەكان دەچنە قەتەر بۆ بینینی توركەكان.

هاوكات توركیا دەستوەردانی كردووە لە پێكدادانەكان لەسەر یاسای رەگەزی نەك بە لێدوان، بەڵكو بە پارە و ئەردۆغان پارە دەدات بۆ بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا