مەسعود بارزانی و کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازی لە محەمەد مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی دیداری نێوان مەسعود بارزانی و کونسوڵی تورکیا لە هەولێر بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و بایەخی ئاساییش و سەقامگیریی عێراق و كوردستان و كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها دۆستایەتیی و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كران.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەكانی حكوومەتی تازەی عێراق كرایەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا باس لە گرنگیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان و كۆتاییهاتن بە ئێش و ئازار و ژیانی ئاوارەیی خەڵكی دەڤەری شنگال كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا