هاووڵاتییەكی بەتەمەن مین پێیدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كوێستانی مێرگەدرێژان لە سنووری حاجی ئۆمەران هاووڵاتییەك كە پیشەی شوانكارەیە مینی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.

رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەولێر رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانی چووەتە سەر بەرزاییەكانی كوێستانی مێرگەدرێژان كە ناوچەیەكی مینڕێژكراوە و لەگەڵ پێداتەقینەوەی مینێك پێیدا دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەولێر وتیشی، تەرمەكەی لەلایەن تەندروستیی چۆمانەوە دەهێندرێتەوە پزیشكی دادی سۆران.

هاووڵاتییەكە ناوی مامەند حەمەد ئەمینە و تەمەنی 65 ساڵە، جاری دووەمە بەر مین دەكەوێت و پێشتر هەر بەهۆی مینەوە قاچێكی لەدەستدابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا