کۆبوونەوەی دووەمی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بینای شارەوانی سلێمانی بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، ئامانج لە کۆبوونەوەکە ئەوەیە بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەم هەفتەیەی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بکرێت کە هەفتەیەک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەی یەکەمدا قوباد تاڵەبانی چەند ئەرک و کارێکی پێیان سپارد و داوای کرد لەماوەی هەفتەیەکدا کارەکان جێبەجێ بکەن.

یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە تەواوکردنی پڕۆژەی شەقامی سەدمەتری سلێمانییە و بڕیارە قوباد تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی بکات و پلانێک بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە بخاتەڕوو. هاوکات دەستپێکردنەوەی جوڵەی بازرگانی و دابینکردنی هەلی کار ئامانجی دیکەی ئەم هەنگاوەی قوباد تاڵەبانین.

هەفتەی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی، داوایكرد لە ماوەیەكی دیاریكراودا 55 پڕۆژەی وەبەرهێنەران بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و جەختیكردەوە لەوەی هەر بەڕێوەبەرێك كارەكەی پێنەكرێت دەست لەكار بكێشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا