بەتۆمەتی دزی لە باخێک و سووتانی خانووی ناو باخەکە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە دزی لە باخێکی سنوری حاجیاوا کردبوو، خانو و ماڵی ناو باخەکەی سووتاندبوو دواتر هاردی کامێرای چاودێری باخەکەی دزی بوو بۆئەوەی نەناسرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە11ی ئەیلول، پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سەردانی  بنكەی پۆلیسی ماكۆكی لە قەزای حاجیاوا كرد بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا كە بەوتەی خۆی لە باخەكەی دزی لێكراوە، كەسی تۆمەتبار هەستاوە بە دزینی هاردی كامێرای چاودێری و  دواتر سوتانی خانوو و ماڵی ناو باخەكەی و زیانێكی زۆری بەر خانوو ماڵەكەی گەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخرا بڕیاری دادوەر بە دەستهات بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری نادیار”.

ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە وا بەدواداچوون، هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک لەڕێگای سوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانرا تۆمەتبار (ع،م،م)، کە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی 41 ساڵە بناسرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، چەند بازگەیەکی کاتی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دوێنی شەو دانرابوون، لەدوای ئەوەی بەوشێوەیە دەرکەوت تۆمەتبار لەڕێگای ڕانیە-چوارقوڕنە تێپەڕیوە، ناسرایەوە و ڕاستەوخۆ لەلایەن پۆلیسی ماکۆکەوە دەستگیرکرا.

جەختیکردەوە، لەکاتی دەستگیرکرنیدا دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە کە پێی بووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی برگەی چوار لە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا