سەڵاحەدین بەهادین: سەردانی وەفدی هەرێم هەنگاوێکی عەقڵانی بەجێ بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، “وەفدی باڵای هاوبەشی هەرێم بۆ بەغدا ئەگەرچی دواکەوت ،هەنگاوێکی عەقڵانی بەجێ بوو”.

دەقی پەیامەکەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:

سەردانی وەفدی باڵای هاوبەشی هەرێم بۆ بەغدا ئەگەرچی دواکەوت ،هەنگاوێکی عەقڵانی بەجێ بوو ، هیوادارم بەیەکریزی و چەسپاندنی داپەروەری ناوخۆو سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای میللەت ،زاڵ بین بەسەر کۆسپەکانی ڕێگادا ، گەلی ئێمە شایانی خزمەتی زۆرترە ،چاکسازی ڕیشەیی وڕێز لەکەرامەتی هاووڵاتی و دابینکردنی بژێوی وخزمەتگوزاریەکانی سەرەتاییترین مافی ئەو و ئەساسیترین ئەرکی دەسەڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا