ئێران ئاسانكاری بۆ گەشتیارانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆماری ئیسلامی ئێران وەك هاوكارییەك بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ئۆفەرێكی ڕاگەیاندوە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی پاسپۆرتەكانیان ماوەی سێ‌ مانگی ماوە بۆ بەسەرچوون و بەنیازن گەشتن بۆ ئەو وڵاتە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبـــەرئــــەوەی دەفتــەری پاســــپۆرت لە عێراقدا نــەماوە كۆماری ئیســـلامی ئێـــران لە دەســــت پێشــــخەرییــەكدا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رێگا دەدات هەر پاسپۆرتێك ماوەكەی ( لە شەش بۆ سێ مانگی تیامابێت) هاوڵاتییەكە لە كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەتوانێت ڤیزا وەربگرێت بۆئەوەی سەردانی ئێران بكات.

ئەوەشهاتووە، ئەو (ئۆفەرە)ی كۆماری ئیسلامی ئێران وەك هاوكارییەك بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندوە تا بتوانن بەبێ نوێكردنەوەی پاسپۆرت گەشتەكانیان ئەنجام بدەن بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە.

بەشێوەیەكی گشتی كەسێك گەشتی دەرەوەی وڵات بكات، پێویستە پاسپۆرتەكەی ماوەی شەش مانگ زیاتری مابێت بۆ بەسەرچوون، ئەو كات ئەتوانێت گەشتی پێ ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا