بڕیاری دروستكردنی چەند پرۆژەیەك بۆ چەمچەماڵ دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت “وەزیری ئاوەدانكردنەوە بەڵێنی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی تایبەت بە رێگەوبانی پێداوین، بەمەبەستی باشتر بەرێوەبردنی كارەكانی هاتوچۆ لەقەزكە”.

رەمك رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “دوای ئەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ سەردانی دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێمان كرد، بەمەبەستی چاکردنی ریگاوبانەکانی سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری، چەند پێشنیارێكمان ئاراستەی ناوبراو كرد”.

وتیشی”پێشنیارەكان پێكهاتوون لەدروستكردنی ئەندەرپاس لەناوشار، دروستكردنی بەرزەپرد لەبەردەم مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ كە لەكەركوكەوە دێت بۆناو شارەكە، دروستكردنی بەرزە پرد لەچەمچەماڵەوە بۆ شەقامی گشتی سلێمانی و چەن پێشنیازێكی دیكە، وەزیری ئاوەدانكردنەوەش بەڵێنی جێبەجێكردنی سێ لەو پرۆژانەی پێداین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی كەمی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان چەندین جار گردبونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، لەئێستاشدا گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و بە 10 رۆژ جارێك دوو كاتژمێر ئاویان پێدەدرێت.

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا