قائیمقامی چەمچەماڵ: ئەم قسەیە دەکەم خوایدەکرد سەرۆکی حکومەت لایدەبردم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی كێشەی كەمئاوی دۆخی دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ زۆر خراپە، قائیمقامی قەزاكەش داوا لە بەرپرسانی حکومەت دەکات بە زووترین کات رێگە چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە.

رەمك رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “نزیكەی سێ ساڵە روبەرووی كێشەی كەمئاوی بوینەتەوە و لەئێستادا بە 11 بۆ 12 رۆژ جارێک ئاو دەدرێت بە ماڵان، ئەگەر وابڕوات پێدانی ئاو دەكرێت بە 15 رۆژ جارێك و لە دوو كاتژمێر كەمتر”.

وتیشی “لەئێستادا 43 بیری ئاومان وشكی كردووە، سەرچاوەی ئاومان نییە، جگە لەو بڕەی لە سلێمانییەوە بۆماندێت، ئەگەر یەك هاوڵاتی لەزێی دوكان بخنكێت ئاوەكە دەگیرێتەوە بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر ئاوەكە وشك نابێت و ئەوەش كاریگەری لەسەر قەزاكە دەبێت”.

بەوتەی رەمك رەمەزان، دۆخی ئاویان زۆر خراپە و تانكەرەكانیان وەستاون و پێویستیان بەهاوكارییە هەیە بۆ چاكردنەوەی تانكەراكان و تائێستا پارەیان بۆ دابین نەكراوە، لەساڵی رابردوەوە رەزامەندی وەزارەتی داراییان هەیە بۆ راكێشانی هێڵی ئاوی كانیشەیتان ئاخجەلەر، بەڵام جێبەجێنەكراوە.
قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەكرد، لیژنە لەئەنجومەنی وەزیران سەردانی كرودن و لەمانگی ئادار كۆی پێشنیار و دواكاریەكانیان پێشكەش كردوون بڕیار بوو بۆری ئاوی كانی شەیتان

تا بانمەقان نۆژەنبكەنەوە ئەوەش نەكراوە، لەساڵی 2013 وە بڕیارە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە جێبەجێبكرێت، بەڵام جێبەجێنەكراوە.

قائیمقامی چەمچەماڵ وتی “بڕیاردرا سوتەمەنی بخرێتە بەردەم فەرمانگەكانی ئاو و سیستمی تانكەر و گوندەكان دابنرێت جێبەجێنەكرا، لەسەر وتنی ئەو راستیانەش خوایدەكرد ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دورخستنەوەمی دەردەكرد”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمساڵدا بەهۆی نەبارینی بارانی پێویست لە وەرزی باران باریندا کێشەی کەمئاوی رووی لە هەرێمی کوردستان کردوە و چەند شوێنێك روبەرووی وشەكاساڵی بونەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک