پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە شاری ئەهوازی ئێران، چەند كەسێك گەنجێكی كورد كە بۆ خوێندن چووەتە ئەو شارە، دەدەنە بەر چەقۆ و ئێستا لە نەخۆشخانە لە چاودێریی چڕدایە.
شەوی رابردوو لە شاری ئەهوازی ئێران، چەند كەسێكی نەناسراو، گەنجێكی كوردی خەڵكی بەردەڕەش كە لە كۆلێژی پزیشكی ئەو شارە دەخوێنێت، دەدەنە بەر چەقۆ و مۆبایل و پارەی گیرفانی دەبەن و هەڵدێن.
محەمەد مزووری، هاوڕێی بەشار فایەق، ئەو گەنجەی بریندار كراوە دەڵێت: هێرشكارەكان، زانیویانە بەشار خەڵكی باشووری كوردستانە و كەسوكاری لە ئێران نییە، بۆ بردنی پارە و مۆبایلەكەی هێرشیانكردووەتە سەری و بەسەختی برینداریان كردووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئەهواز، بەهۆی خوێنبەربوونەوە سێ نەشتەرگەریی بۆ كراوە و تائێستاش لە چاودێریی چڕدایە.
بەشار فایەق بەرگارەیی خەڵكی قەزای بەردەڕەشە و لە قۆناغی دووەمی كۆلێژی پزیشكی گشتیی ئەهواز دەخوێنێت.
بە وتەی محەمەدی هاوڕێی، هێرشكارەكان چوونەتە نەخۆشخانە و هەواڵیان پرسیوە و دواتر شوێنەكەیان جێهێشتووە و تائێستاش دەستگیر نەكراون.