ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئادار، پەرلەمانی عێراق بۆ جاری دووەم دانیشتن دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

بەپێی ئەو کاربەرنامەیەی پەرلەمانی عێراق بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆ، کۆ دەبنەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی لیژنە هەمیشەییەکان.

هاوکات ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی نەتوانرا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت و کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا، لە لێدوانێکیشدا هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، هیچ گۆڕانکارییەک نیەو ڕەنگە بە کۆبوونەوەکە هەمان شێوەی ڕۆژی شەممە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا