پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان بکەن لەسەر دۆسیەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بابەتی داهات و خەرجییەکان، یەکخستنی هەڵوێستەکانیان بەرامبەر بەغدا و وڵاتانی دەرەوە و گەڕانەوەی یەکێتی بۆ دانیشتنەکانی حکومەت.
ئەم کۆبوونەوەیەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند مانگێکە ئەم دوو پارتە سەرەکییەی هەرێم کۆنەبوونەتەوە و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستبووە.