ئەمریکا و ئەڵمانیا دژی تورکیا هاتنەدەنگ و هۆشداریی پێدەدەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بڕیاری دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ کە لە دۆسیەی خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزی ئیستانبووڵ سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر بازرگان و چالاکوانی تورک عوسمان کاڤاڵادا سەپاند، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەکراوە، “کاڤاڵا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ، ئازادییە بنەڕەتییەکان و سەروەری یاسا سزای بۆ بڕاوەتەوە، داوا لە تورکیا دەکەین عوسمان کاڤاڵا ئازاد بکات، زۆر نیگەرانین بەو گوشارانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەخرێنەسەر پێشەنگەکانی رێکخراوی مەدەنی، راگەیاندن، سیاسەت و ئابووری لە تورکیا”.

ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش رایگەیاند، “پێویستە دەستبەجێ عوسمان کاڤاڵا ئازادبکرێت و بڕیارەکانی پێشووی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای لەبارەی ئازادکرانی عوسمان کاڤاڵاوە بیرهێنایەوە داوای لە تورکیا کرد پابەندی بڕیارەکانی پێشووی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بێت.”

رۆژی 25-04-2022 دادگای 13ـی سزا قورسەکانی ئیستانبووڵ لە کەیسی خۆپێشاندانەکانی گەزی، سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەر بازرگانی تورک عوسمان کاڤاڵادا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا