پۆڵەتیک پرێس
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، نەوتی سپی ماڵان لە سلێمانی دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە 3ی نیسان بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ڕایگەیاند،لە سنوری سەید سادق و چەمچەماڵ دابەش دەکرێت. دواتریش لە سنوری عەربەت.
سەرەڕای ئەوەی وەرزی زستان تێپەڕی و پلەکانی گەرما بەرەو ڤەرز بوونەوە دەڕوات، بەڵام هێشتا لە هەندێک ناوچە لە سلێمانی نەوت دابەش نەکراوە.