پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژی چواری ته‌مموزی ئه‌مساڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئه‌مریكا كۆتایی دێت به‌ڵام به مه‌رجێك.
جۆ بایدن له یه‌كه‌م وتاریدا له كۆشكی سپی، داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد به په‌رۆشه‌وه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن و وتی “ئه‌گه‌ر هه‌مووتان ڤاكسینه‌كه بهركاربهێنن، به‌ڵێن بێت ڕۆژی چواری تهمموز له كۆرۆنا ڕزگارمان ده‌بێت”.
رۆژی 4ی تەمووز كه ساڵانه به رۆژی سەربەخۆیی نیشتمانیی له ئه‌مریكا ناسراوه، بایدن به‌ڵێنده‌دات هه‌مووان دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا “هەمووتان لەگەڵ منداڵ، دراوسێ و هاوڕێکانتان لە باخچەی پشت ماڵ و پارکەکانتان بەبێ ترس لە کۆرۆنا، ئاهەنگی سەربەخۆیی بگێڕن”.
ده‌شڵێت “ئێمە ئەو رۆژە نەک تەنیا ئاهەنگی سەربەخۆیی دەگێڕین بەڵکو ئاهەنگی سەربەخۆبوون لە ڤایرۆسی کۆرۆناش دەگێڕین”.