قائیمقامیەتی سلێمانی سەمونخانەیەک دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە سەمونخانەیەک دادەخرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 4ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێبماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی، فڕنی سەمونی قەیوان دادەخات.

ئاماژەی بەوەکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی سەمونی قەیوان دادەخرێت.

جەختیکردەوە، خاوەنی فڕنی سەمونی قەیوان ڕوبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا