بەرگری شارستانی دهۆك ئاماری 6 مانگی رووداوەكان بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆك ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە و خنكانى لە پارێزگای دهۆك بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش لەوماوەیەدا 11 كەس بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستداوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودی ئەمساڵدا لەسنوری پارێزگای دهۆك هەزارو 553 رووداو تۆماركراوە كە هەزارو 110 رووداویان رووداوی پووش و پەڵاش و رووداوی جۆراو بووە، هاوكات هەشت لەو رووداوانە لەناو كەمپی ئاوارەكاندا بوون.

وتیشی بەهۆی رووداوەكانەوە 11 كەس لەسنوری پارێزگای دهۆك بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستداوە و 16 كەسیش بریندار بوون، هه‌روه‌ها 8 كه‌س خنكاون و 21 كه‌سیش له‌ خنكان رزگاركراون.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی رووداوەكانەوە بەبەهای 7 ملیار و 110 ملیۆن دینار زیان بە هاووڵاتیان گەیشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا