بەرپرسێكی باڵای حەشدی شەعبی كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستڕێژی گولەیان لە ئۆتۆمبێلەكەی ئەبو سادق خەش خەشی بەرپرسی دیاری حەشبی شەعبی و فەرماندەی لیوای ٩ كردو بەهۆیەوە گیانی لە دەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پۆلیسی شاری بابل كەوتووە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەكەی خەش خەشی كردووەو، بەهۆیەوە شۆفێرەكەی كۆنتڕۆڵی لە دەستداوە، بەهۆی رووداوەكەشەوە خەش خەشی و پاسەوانێكی كوژراون.

پۆلیس تەرمەكانی گواستۆتەوە بۆ پزیشكی دادوەری، بریندارەكانیش بۆ هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی حلە، لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

تائێستاش هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسارێتی رووداوەكەیان نەخستوەتە ئەستۆی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا