مالکی داوای پێکهێنانی حکومەتی تەوافوقی دەکات بەپەلە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی، ئەمڕۆ پێنج شەممە داوا دەکات، لە هەنگاوی داهاتوودا  بەپەلە حکومەتی تەوافوقی بەهێز پێکبهێندرێت.

نوسینگەی مالکی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیئیتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە، باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان کراوە.

مالکی جەختی لەوە کردۆتەوە، هەوڵەکانیان یەکبخەن و پەیوەندی لەگەڵ هێزە سیاسیەکان لەناو پەرلەماندا دروست بکەن، بۆ ئەوەی بەسەر ئەو بارودۆخەی ئێستادا زاڵ بن، وتیشی ئەنجامەکنی هەڵبژاردن دەبێت لە چوارچێوەی یاساو دادپەروەری ئەوانەی ناڕازی هەبووە چارەسەر بکرێن، بەپەلە حکومەتێکی تەوافوقی پێکبهێندرێت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی عێراق.

مالکی داوای لە ئەندامەکانیشی کرد، کاربکەن بۆ گەیاندنی خەڵکی عێراق بە خۆشگوزەرانی  و پێداویستیەکانیان، جەختی لەوەش کردەوە گەلی عێراق شایەنی کاری باشە چونکە قوربانی زۆریان داوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک