زاخارۆڤا: بارودۆخی سنوری پۆڵەنداو بیلاڕوس نمونەی جەنگی میدیاییە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا، ئەوەی کە لە سنوری بیلاڕوس – پۆڵەندا ڕوو دەدات نمونەی جەنگی  میدیاییە، تا ئێستا ئامێرێکی ڕوون بڵاو نەکراوەتەوە سەبارەت بە ژمارەی کۆچکردنی کۆچبەران بۆ یەکێتی ئەوروپا.

زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی ئێستا دەیبینین لەسەر سنوری بیلاڕوس- پۆڵەندا، بەڕوونی وەک جەنگێکی میدیایی وایە، بە ڕوونی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە ئێستادا 3 هەزار عێراقی هەڕەشەن بۆسەر یەکێتی ئەوروپا.

زاخارۆڤا ڕوونیشی کردەوە، لە هەمان کاتدا ئیتایا ڕێگەی بە کۆچبەران داوە بە ڕێژەیەکی زۆر بچنە ئەو وڵاتەوە لە وڵاتە جیا جیاکانی جیهانەوە، بەپێی یاسای ئیتاڵیا ساڵانە ڕێگەی دەدات 60 هەزار کۆچبەر بچنە ئەو وڵاتەوە، جیاوازییەکەی لە چیایە ئەوان یاسایین؟ زاخارۆڤا وتی، “ئێمە دەپرسین کام لەوانە مەترسی دروست دەکەن ئەوانەی کە بە ڕێک و پێکی دەیانەوێت لە بیلاڕوسەوە بچنە ئەوروپا، یاخود ئەوانەیتر؟”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا