سەرۆككۆماری سوریا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە چین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی میدیا فەرمییەكانی چین، رۆژی پێنجشەممە، بەشار ئەسەد، سەرۆككۆماری سووریا، دوای 20 ساڵ بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە چین.

ئەم سەردانەی بەشار ئەسەد، لە چوارچێوەی گەڕانەوەی وردە وردە دێت بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، كە ماوەی ساڵێكە دەستی بەسەردانەكان كردووەتەوە. چونكە بەهۆی شەری 12 ساڵەی وڵاتەكەیەوە سزای نێودەوڵەتی بەسەردا سەپێنرابوو نەیدەتوانی سەردانی وڵاتان بكات.

سەرۆككۆماری سووریا، ئەسمای هاوسەری و وەفدێكی سیاسی و ئابووری یاوەرییان كردووە بۆ چین. سەردانەكە كۆبوونەوە و بۆنەكانی شارەكانی هانگژۆ و پەكین لەخۆدەگرێت.

چین تاوەكو ئێستا لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان پاڵپشتی دیمەشقی كردووە، چەندین جار خۆی لە دەنگدان بە بڕیارەكان لە دژی سووریا بەدوور گرت و شانبەشانی ڕووسیا ڤیتۆی خۆی بەكارهێنا بۆ ڕاگرتنی ئەو بڕیارانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا