کۆبوونەوەی نیشتمانیی لەنێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە کارەکانی دانیشتنی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی لەنێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق لەسەر بانگهێشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.

لەوبارەیەوە نوسینگەی کازمی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “کارەکانی دانیشتنی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی نێوان هێزە سیاسییەکان دەستیپێکردووە”.

لە بەیاننامەکەی نوسینگەی کازمیدا ئاماژە بەو لایەنانە نەکراوە کە لە دانیشتنەکەدا ئامادەییان هەیە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار وتی، “سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەشداری دانیشتنەکەیان کردووە جگە لە ڕەوتی سەدر”.

ڕۆژی 16ی ئاب مستەفا کازمی داوای لە سەرکردەی هێزە سیاسییەکان کرد لە کۆشکی حکومیی لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی نیشتمانی ئەنجام بدەن بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانی جددی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا