بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە هەلی کار رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە لەسەر راسپاردەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی (20) کەس لە کەسوکاری شەهیدی پلە یەک ( کوڕ و کچی شەهید و خوشک و برای شەهید و هاوسەری شەهید) بەمەبەستی دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست لەم پسپۆڕیانەی خوارەوە :

پسپۆڕیەکان:

* یاسا – بەکالۆریۆس

* ژمێریاری – بەکالۆریۆس

* ژمێریاری – دبلۆم

* ئای تی – بەکالۆریۆس

* کۆمپیوتەر – بەکالۆریۆس

* کۆمپیوتەر – دبلۆم

* کارگێڕی – بەکالۆریۆس

* کارگێڕی – دبلۆم

*ئامادەیی

* شۆفێر – سەرەتایی

* کارگوزار

مەرجەکان بریتین لە :

+ تەمەنی 35 ساڵ بەرەو سەر نەبێت و 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

+ خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.

+ دانیشتوی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە بێت .

+ کەس و کاری پلەیەکی شەھیدبێت(کوڕ و کچ ، ھاوسەر ، خوشک و برا) .

تێبینی//

ـ پڕکردنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئۆنلاینە.

– دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕم، مافی بەشداری کردنت نامێنێ.

– بەشداربوو بەرپرسیارە لە راست و دروستی زانیاریەکان.

– دەبێت بەشداربوو لەکاتی چاوپێکەوتن سەرجەم زانیاریەکانی ناو فۆرمەکە بە بەڵگەوە ئاڕاستەمانی بکات.

-ئەو خۆبەخشانەی بەبەردەوامی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان وەك خۆبەخش خزمەت دەکەن مافی بەشداریکردنیان دەبێت .

-ئەوکەسەی چانسی دامەزراندنی دەبێت ، دەبێت بەڵێننامە پڕکاتەوە کە تاوەکو 5 ساڵ داوای تەنسیب یان گواستنەوە نەکات.

-لیستی ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی دامەزراندنیان .

-لە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی 22_6_2023 پڕکردنەوەی فۆڕم دەوەستێت.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا