وادەی ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی نوسراوێکی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، وادەی ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دیاریکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە30ی کانونی دووەم، نوسراوێکی فەرمی، راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە کراوە، کە تێیدا بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوە بانگهێشتکراون.

لە نوسراوەکدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆبوونەوەکە ڕۆژی پێنجشەممە 1ی شوبات، لە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

هاوکات، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕۆژی پێنجشەممە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام دەدرێت و بەپێی دەستور لەماوەی 30 ڕۆژدا دەبێت پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا